وەزیری دادی تورکیا: سەبارەت بە کوژرانی نارین گوران لێکۆڵینەوە لە گرتەیەکی نوێ دەکرێت

23-09-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، لە لێکۆڵینەوەکانی کوشتنی نارین گوران، دوێنێ گرتەیەکی نوێی کامێرا دەستکەوتووە. ئەو گرتە ڤیدیۆییە لەلایەن پەیمانگای توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژی تورکیاوە پشکنینی بۆ دەکرێت.
 
یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئەیلوول سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی ئامەد لەبارەی کوژرانی نارین گورانی تەمەن 8 ساڵ ئاماژەی بەوە دا، دیمەن و دەنگ هەیە کە لە ئاستی بەڵگەدایە و تا ئێستا بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکراوە.
 
تونج رایگەیاند، دوێنێ هەندێک گرتەی نوێ دەستکەوتوون و بۆ پشکنین رەوانەی پەیمانگای توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژیی تورکیا (TUBITAK) کراون.
 
نارینی تەمەن 8 ساڵ رۆژی 21ی ئاب لە گوندی چولی سەر بە شارۆچکەی رەزانی  ئامەد بێسەروشوێن بوو؛ دوای 19 رۆژ تەرمەکەی لە تورەگەیەکدا لە رووباری گوندەکەدا دۆزرایەوە.
 
لەو کاتەوە داواکاری گشتیی ئامەد لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا 12 کەس، کە دایک و برا و مامی نارینیان تێدایە، بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە. بەپێی راپۆرتی پزیشکی دادوەری، نارین گوران خنکێندراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە