سەرۆککۆماری ئێران: شارەکانی ورمێ و مهاباد تێکدراون

23-10-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رۆژی یەکشەممە، 23-10-2025، لە شاری ورمێ لەگەڵ ژمارەیەک چالاکڤان و بەرپرسی پارێزگای ورمێ کۆبووەوە و رەخنەی لە تێکدانی شارەکانی ورمێ و مهاباد گرت.
 
پزیشکیان لە گوتارەکەیدا گوتی، شارەکان تێکدراون و وەکو نموونە باسی شارەکانی ورمێ و مهابادی کرد و بە ئاماژەدان بەوەی لە مهاباد لەدایکبووە و لە ورمێ گەورە بووە، گوتی: "کاتێک دەبینم مهابادیان وا لێکردووە، مێشکم تێکدەچێ. شارێکی دیکە بوو، بەڵام ئێستا کردوویانەتە شتێکی دیکە". 
 
سەرۆککۆماری ئێران هەروەها لەبارەی ورمێ گوتی: "سەردەمێک بە ورمێ دەگوترا پاریسی ئێران، بەڵام ئێستا خەریکە وەکو ئەفغانستانی لێ دەکرێت".
 
رەخنەکانی سەرۆککۆماری ئێران لەبارەی تێکدانی شێوازی بیناسازی و سروشت و ژینگەی شارەکان بوو و پلانی پەرەپێدان و گەشەسەندنی شارەکانی بە نەگونجاو دانا لەگەڵ شێواز و سروشتی شارەکان.
 
سەرۆککۆماری داوای هاوکاری لە شارەزایان و مامۆستایانی زانکۆ کرد بۆ دانانی پلانێکی گشتگیر بۆ گەشەپێدانی شارەکانی ورمێ، مهاباد، خۆی، ماکۆ و بۆکان تاوەکو نەخشەیەکی گەشەپێدانی روونیان هەبێت و هەر بەڕێوەبەر یان بەرپرسێک نەتوانێ بە خواست و دڵی خۆی، پلانی گەشەپێدان و فراوانکردنیان دابنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە