وردەکاریی هەڕەشەکردن لە پەرلەمانتارێکی هەدەپ

23-11-2023
پەرلەمانتارانی هەدەپ لە پەرلەمانی تورکیا.
پەرلەمانتارانی هەدەپ لە پەرلەمانی تورکیا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هێرش، سووکایەتیکردن و هەڕەشەکردن لە پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-هەدەپ بەردەوامە. سینان چیفتیورەک، سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان و پەرلەمانتاری هەدەپ دەڵێت، لە نێوجەرگەی شاری ئامەدی باکووری کوردستان لەلایەن کەسێکەوە رووبەڕووی هەڕەشەی چەکداری بووەتەوە.
 
پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی هەدەپ و سینان چیفتیورەک رۆژی چوارشەممە لەنێو باڵەخانەی پەرلەمان لەسەر ئەو رووداوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیان سازدا. چیفتیورەک وردەکاریی رووداوەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو باس کرد.
 
ئەم پەرلەمانتارەی هەدەپ هۆکاری ئەم هەڕەشەیە لە دژی خۆی دەبەستێتەوە بە گوتارەکانی سەبارەت بە کورد و کوردستان لە پەرلەمانی تورکیا.
 
سینان چیفتیورەک تیشکی خستە سەر تاوانەکانی بکەر نادیاری ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەدواداچوون بۆ رووداوەکە بکەن.
 
ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو، عەلائەدین چاکیجی کە سەرۆکی گرووپێکی مافیایە، هەڕەشەی لە عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری هەدەپ کرد، ئەمەش دوای ئەوەی پەرلەمانتارەکە چەند لێدوانێكی لەبارەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دابوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە