رووداو دیجیتاڵ
خەڵاتەکانی دەزگای روانگە لە پارێزگای دهۆک راگەیێندران و دابەشکران، لە رێوڕەسمەکەیدا لە کۆی هەزار و 119 کەس کە پڕۆژەکانیان پێشکێشکردبوو بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، 36 لاو خەڵاتکران.
رۆژی پێنجشەممە، 23-11-2023، لە رێوڕەسمێکدا لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی قەزای سێمێلی پارێزگای دهۆک، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری کەسایەتی و بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان، عێراق و هەرێمی کوردستان و کەسایەتیی ئاینی و گەنجان و چالاکڤانانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دابەشکردنی خەڵاتەکانی دەزگای روانگە راگەیێندرا، ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، دامەزرێنەر و سەرۆكی دەزگای روانگە لەڕێوڕەسمەکەدا بەشداربوو.
ژمارەیەکی زۆر لە لاوان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکانی روانگە لە سەرانسەری عێراقەوە بەرهەمەکانیان لە 10 بەشدا پێشکێشکرد، 36 بەشداربوو گەیشتنە قۆناخی کۆتایی و کێبڕكێیان کرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە بەشەکانی دەستپێشخەریی کار، داهێنانی زانستی، پرۆگرامسازی، کورتە چیرۆک، هۆنراوە، وێنەکێشان، هونەری ریسایکلین، کورتە فیلم، تاک ژەنینی میوزیک و فۆتۆگرافی.
عەبدولسەلام مەدەنی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە لە گوتارێکدا گوتی، "ئەو بنەما و پڕنسیپ و کولتوورەی دەزگای روانگە کاری لەسەر دەکات، ئەوەیە چۆن رکابەرایەتی لەگەڵ خۆمان بکەن و چۆن خۆمان باشتر بکەین و لەسەر ئەو نەریتە بەردەوامبین."
روونیشیکردەوە "لە ناوەڕاستی ساڵی 2013ـەوە دەزگای روانگە توانیویەتی 296 پڕۆژە جێبەجێ بکات، واتە ساڵانە بە تێكڕا نزیکەی 33 پڕۆژە، واتە مانگانە 3 پڕۆژە، تەنیا لە پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگە نزیکەی 249 براوە بە براوەکانی یەکەم و دووەم سێیەممان هەیە."
لەکۆی ئەو 296 پڕۆژەیەی دەزگاکە لە رابردوودا هەیبووە، 90یان لە بواری پەروەردە، 98یان لەبواری کەسانی لێقەوماو، 29یان لە بواری ژینگە و 79شیان لە بواری گەنجان بووە.
لەکۆی گشتیدا لەو پڕۆژانەی دەزگاکە لە ساڵی 2013ـەوە کردوویەتی، سێ ملیۆن و 451 هەزار و 925 کەس سوودمەندبوون، کە بەمشێوەیە بووە: 1 ملیۆن و 98 هەزار و 493 کەس لە پڕۆژەکانی پەروەردە و 1 ملیۆن و 120 هەزار و 44 کەس لە پڕۆژەکانی گەنجان و 470 هەزار و 123 کەس لە پڕۆژەکانی ژینگە و 763 هەزار و 256 کەس لە پڕۆژەکانی کەسانی لێقەوماو سوودمەندبوون.
روانگە کە دەزگایەکی ناحکومییە و لە چوار بواری سەرەکی کاردەکات، لەوانە پەروەردە، گەنجان، ژینگە و کەسانی لێقەوماو.
دەزگای روانگە لە ئەیلوولی ساڵی 2013 دامەزراوە، لەساڵی 2014 رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی دەزگاکە دەستیپێکرد و بووە یەکێکە لە پڕۆژەکانی دەزگای روانگە و ئەم ساڵ بۆ نۆیەمین ساڵە لاوانی بەهرەمەند لە 10 بواردا " ئەدەبی، زانستی، هونەر." خەڵات دەکرێن.
بۆ خەڵاتەکانی ئەم ساڵی 2023، کارەکان لە 15-3-2022ـەوە تاوەکو 25-7-2022 لە لاوان وەرگیراوە، کۆی کارەکان گەیشتووەتە 863 کار لەلایەن کوڕانەوە و 297 لەلایەن کچانەوە پێشکێشکراوە، براوەکانی خەڵاتەکانیش بۆ ئەم ساڵ بەمشێوەیە بوو:
براوەکانی بەشی کورتە فیلم
پلەی یەکەم: هێڤار عومەر سدیق
پلەی دووەم: محەممەد مەهدی سەلاح جاسم
پلەی سێیەم: كاردين كاروان عەلی
براوەکانی بەشی کورتە چیرۆکی کوردی
پلەی یەکەم: کاسیا ئەسوەد عوسمان
پلەی دووەم: محەممەد ئیدریس عەبدولڕەزاق
پلەی سێیەم: زانیار محەممەد حەسەن
براوەکانی بەشی دەستپێشخەری کار
پلەی یەکەم: محەممەد باقر حیكمەت عەبدولغەفار
پلەی دووەم: سۆنیا ئیسماعیل عەلی
پلەی سێیەم: حەكەم هیشام عەبد
براوەکانی بەشی کورتە چیرۆکی عەرەبی
پلەی یەکەم: حەیرا موسا عەبدولئەمير
پلەی دووەم: عەلی حوسێن مەحموود
پلەی سێیەم: دەلال بەشار عەبدوڵڵا
براوەکانی بەشی گرافیک دیزاین
پلەی یەکەم: محەممەد ئەحمەد ساڵح
پلەی دووەم: کۆڤان تاریق رەفیق
پلەی سێیەم: مورتەزا فازڵ حوسێن
براوەکانی بەشی داهێنانی زانستی
پلەی یەکەم: رۆژ یادگار عەبدولڕەزاق
پلەی دووەم: محەممەد سەفین سەباح
پلەی سێیەم: محەممەد هاشم ئیبراهیم
براوەکانی بەشی تاکژەنی میوزیک
پلەی یەکەم: ئەیاد عوسمان ساڵح
پلەی دووەم: محەممەد نەوزاد سەعید
پلەی سێیەم: رۆژیار لوقمان مەجید
براوەکانی بەشی پڕۆگرامسازی
پلەی یەکەم: زەهرا قاسم سەبری
پلەی دووەم: ئوسامە عەباس سابیر
پلەی سێیەم: محەممەد عەقيل عەبد
براوەکانی بەشی هۆنراوەی عەرەبی
پلەی یەکەم: زەينولعابدين ماجد فەزیل
پلەی دووەم: رابی سەعيد حەسەن
پلەی سێیەم: جەواد محەممەد عەلی
براوەکانی بەشی فۆتۆگرافی
پلەی یەکەم: دیار شەعبان محەممەد
پلەی دووەم: سەرمەد ئومێد محەممەد
پلەی سێیەم: عەبدولقادر لەتيف عەبدولقادر
براوەکانی بەشی هۆنراوەی کوردی
پلەی یەکەم: دڵشاد حەسەن مەجید
پلەی دووەم: ئیمان فوئاد فەخرەدین
پلەی سێیەم: نەهرۆ جەرجیس عومەر
براوەکانی بەشی وێنەکێشان
پلەی یەکەم: دونیا فازیڵ عەبدولڕەحمان
پلەی دووەم: رەهەند نەهرۆ خەزایی
پلەی سێیەم: محەممەد موخلف عەبدولرەزاق
دەزگای روانگە خۆی وەکو دەزگایەکی ناحکومی دەناسێنێت کە " کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستی بگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداریکردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمان کاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی."
ئامانجی ستراتیژی روانگە وەکو لە پەیامەکەیدا هاتووە بریتییە "لە پەرەپێدان بەو سەکۆیانەی کە گەنجان دەتوانن بەهرە و توانای شاراوەی خۆیان تیادا بدۆزنەوە، ناساندنی نوێترین تەکنەلۆجیا بەتایبەتی سیستەمی فێربوونی سەرهێڵ (ئۆنڵاین) بۆ پرۆسەی پەروەردە، تاوەکو ئاستی پەروەردە بۆ پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بەرزبکاتەوە، هەروەها دروستکردنی کلتور و ئارەزووە بۆ خوێندن لە نێوان گەنجاندا."
دەزگای روانگە نوسینگەی سەرەکی لە هەولێرە و لە ئەیلولی 2013ـەوە بەشێوەیەکی فەرمی لەسەرانسەری عێڕاق دەستیکردووە بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە چوار بواری سەرەکی ئەوانیش کە پێکهاتوون لە ( پەروەردە، لاوان، ژینگە، کەسانی لێقەوماو).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ