لە وان بەفر رێگەکانی 429 گوند و کێڵگەی کشتوکاڵی دادەخات

24-01-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، بەهۆی بەفربارینەوە رێگەکانی 429 گوند و کێڵگە داخران. تیمەکان دەستیان بە راماڵینی بەفری سەر رێگەکان کردووە.
 
لە ناوەندی شاری وان لە پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 23-01-2024ەوە بارانبارین دەستیپێکردووە و لە ئێوارەشدا بەفربارین دەستیپێکرد، تاوەکو ئەمڕۆ چوارشەممەش بەفربارین بەردەوامە. بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر رێگەکانی 257 گوند و 172 کێڵگەی کشتوکاڵی داخراون.
 
کەڵەکەبوونی بەفر لە ناوەندی شاری وان گەیشتووەتە 10 سانتیمەتر و لە ناوچە بەرزەکان گەیشتووەتە 50 سانتیمەتر.
 
تیمەکانی رێگەوبانی شارەوانیی وان دەستیان بە پاککردنەوەی رێگەوبانەکان کردووە.
 
لە 22ی ئەم مانگەوە رێگەی سەرەکیی نێوان شاری وان - شارۆچكەی میکس لە پارێزگاکە بەهۆی بەفرەوە داخراوە و بەهۆی مەترسیی رەنووی بەفر کارەکانی کردنەوەی رێگەکە دەستی پێ نەکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.