رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنسوڵی ئەمریکا کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-01-2024، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مارک سترۆ، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا "په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و پرۆسه‌ى چاكسازيى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، تاوتوێ كران."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى كرده‌وه و دوايين به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند."
دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ