رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا سبەی سێشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن وانەی یەکەم تەرخان بکرێت بۆ پشتگیریی رۆژئاوای کوردستان و جەختکردنەوە لە خۆشەویستیی نیشتمان.
لە راگەیێندراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان کراوە، وەزارەتی پەروەردە داوای کردووە هەر مامۆستایەک لە پۆلەکەیدا وانەیەکی تایبەت بەو بابەتە بڵێتەوە.
بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە، مامۆستایان دەبێت جەخت لەم خاڵانە بکەنەوە:
1. خۆشەویستیی نیشتمان و مافی رەوای خەڵکی کوردستان لە ئازادی.
2. لەگەڵ ئاشتی و پێکەوەژیانین، بەڵام دژ بەهەر کردەوەیەکین کە ببێتە مایەی ستەم لە گەلەکەمان و هەرکات بگاتە هێرش لەسەر وجودمان، وەک کورد هەموومان یەکین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ