سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەربژێرکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکات بۆ دیاریکردنی نووری مالیکی وەک بەربژێری سەرۆکوەزیرانی عێراق و رایدەگەیێنێت، لە چارەسەرکردنی گرفتەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکاندا پشتیوانی دەبن.
 
رۆژی شەممە، 24ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند: "پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکەین بۆ دیاریکردنی بەڕێز نووری مالیکی وەک بەربژێریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق."
 
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی لە نووری مالیکی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە و ئاماژەی بەوە کردووە: "لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و نەهێشتنی کۆسپ و ئالنگارییەکانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین."
 
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆک بارزانی:
 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
 
پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین بۆ دیاریكردنی بەڕێز نووری مالكی وەك بەربژێریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق.
 
بەو بۆنەیە پیرۆزبایی لە بەڕێز مالكی دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین و لە چارەسەركردنی كێشە و گرفت و كێشەكان و نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین.
 
مسعود بارزانی
24ی کانوونی دووەمی 2026

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لەسەر سنووری سووریا خراونەتە ئامادەییەوە.

لە خاڵی سفری سنوورەوە؛ حەشدی شەعبی و سوپای عێراق خراونەتە ئامادەییەوە

لە خاڵی سفری نێوان عێراق و سووریا، جموجۆڵی هێزە ئەمنییەکان زیادیکردووە. 6 لیوای حەشدی شەعبی، 3 لیوای پاسەوانی سنوور و 4 لیوای سوپای عێراق خراونەتە ئامادەباشییەوە بۆ پاراستنی سنوورەکان لە هەر دەستدرێژییەکی چەکدارە تووندئاژۆکانی ئەودیو سنوور.