رووداو دیجیتاڵ
هاووڵاتییەکی بەنگلادیشی لە دهۆک لەدوای ئەوەی دەستگیر دەکرێت و دواتر ئازاد دەکرێت، هەوڵی خۆکوشتن دەدات.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە سەنتەری شاری دهۆک هاووڵاتییەکی بەنگلادیشی خۆی هەڵدایە پێش ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکئاپ و ئۆتۆمبێلەکە بەسەری کەوت. رووداوەکە لە کامێرای چاودێری تۆمارکراوە و دیمەنەکان هەوڵی خۆکوشتنەکە پشتڕاست دەکەنەوە.
سەرچاوەیەک لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەسێک بە برینداری گەیندراوەتە نەخۆشخانە و نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت".
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی تەمەنی کەسەکە نزیکەی 35 ساڵ دەبێت و روخساری بە کەسێکی بیانی دەچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هاووڵاتییە بەنگلادیشییەکە ناوی سوھێل ھۆمان کوبیلە، و لە دھۆک کاریکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ