کۆمپانیا گەشتیارییە ئەورووپییەکان روو لە ئامەد دەکەن

24-02-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەمەبەستی بینینی شوێنەوارە دێرینەکانی ئامەدی باکووری کوردستان، چەندان ئاژانسی گەشتوگوزاری وڵاتانی (لاتیڤیا، لیتوانیا و ئیستۆنیا) بۆ هێنانی گەشتیاری وڵاتەکانیان، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی گەشتیاری و کارگێڕی شارەکە، سەردانی چەند ناوچەیەکی گەشتیاریی ئامەدیان کرد.
 
رۆژی هەینی، خاوەنی چەند کۆمپانیایەکی گەشتوگوزاری ئەورووپی، بەمەبەستی درووستکردنی پەیوەندییەکی گەشتیاری لە نێوان ئامەد و چەند وڵاتێکی باڵکان، سەردانی ئامەدیان کرد. لە پاڵ ئەوان هەر بۆ هەمان مەبەست، چەندان ناوداری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئازەربایجانیش، بەشداریی سەردانەکەیان کرد.
 
گرووپە ئەوروپیەکە لەگەڵ وەزارەتی فەرهەنگی و گەشتیاریی تورکیا و پارێزگای ئامەد و ئاژانسی پەرەپێدانی گەشتیاریی تورکیا و یەکێتی ئاژانسەکانی گەشتیاریی تورکیا بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاریی ئامەد کۆبوونەوە.
 
عەلی ئیحسانی والی ئامەد، لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە توانای پێشوازیکردن لە گەشتیاری بیانی گوتی، "ئامەد بە درێژایی مێژوو میوانداری لە 33 شارستانییەتی جیاواز کردووە. جا لەم شارە زۆر بە ئاسانی دەتوانی شوێنپێی هەموو ئەو شارستانییەتانە ببینن. جگە لەوەی ئەو شارە میوانداری دوو پێغەمبەری گەورەی وەک (حەزرەتی ئیلیاس و زولکیفل)ی کردووە و بە شاری هاوەڵانی پێغەمبەریش ناسراوە".
 
شاری ئامەد بە دوو شوێنی مێژوویی (شوورای ئامەد و باخچەکانی حەوسەل)، لە کەنار رووباری دیجلە لەناو لیستی میراتی شوێنەوار و کولتووری جیهانی، ئاژانسی یونیسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.