کارەبای سلێمانی: زیاتر لە 83 هەزار هاوبەش 500 هەزار تاوەکو دوو ملیۆن دینار قەرزارن

24-03-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی دوایین ئاماری هاوبەشانی كارەبا و بڕی قەرزەكانی راگەیاند. گوتەبێژەکەشیان دەڵێت، 133 هاوبەشیان زیاتر لە 10 ملیۆن دینار قەرزارن."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی 3ی 2025، سیروان محەممەد، گوتەبێژی کارەبای سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، لە سنووری بەڕێوبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی 362 هەزار و 526 هاوبەشی كارەبا هەن؛ لەو ژمارەیەش 85 هەزار و 50 هاوبەش لە کاتی خۆیدا پارە دەدەن و هیچ قەرزێکیان لەسەر نییە.
 
بە گوێرەی ئامار و داتاكانی كارەبای سلێمانی، لە سنوورەکە 362 هەزار و 526 هاوبەش هەن كە 299 هەزار و 774 هاوبەشی ماڵانن؛ 46 هەزار و 439 هاوبەشی بارزگانین؛ 714 هاوبەشی پیشەسازین؛  12 هەزار و 553 هاوبەشی كشتوكاڵی 3 هەزار و 46 هاوبەشی حكومین.
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، "بەپێی داتاكان  58 هەزار و 467 هاوبەش كەمتر 100 هەزار دینار قەرزارن؛ 83 هەزار و 477 هاوبەش 500 هەزار بۆ 2 ملیۆن دینار قەرزارن؛ 15 هەزار و 156 هاوبەش 2 بۆ 10 ملیۆن دینار قەرزارن؛ 133 هاوبەشیش زیاتر لە 10 ملیۆن دینار قەرزارن."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.