میدیای ئێران: دوو هێڵی گواستنەوەی گاز لە ئێران کرانە ئامانج

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئاژانسی هەواڵی فارسی سەر بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی تۆمەتبار کردووە بە هێرشکردنە سەر باڵەخانەی فەرمانگەی گاز و وێستگەیەکی کەمکردنەوەی پەستانی گاز لە هەمان شەقام لە ناوەندی شاری ئەسفەهان.
 
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی فارس، هێرشەکان بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 24-3-2026 بوون و بووەتە هۆی زیانگەیشتن بە بەشێک لەم دامەزراوانە و هەروەها خانووەکانی دەوروبەریشیان.
 
هەروەها ئاژانسی فارس ئاماژەی بەوە کردووە کە "راپۆرتەکان دەریانخستووە" هێڵی گواستنەوەی گازی وێستگەی کارەبای خوڕەمشار لە رۆژئاوای ئێران کراوەتە ئامانج. بەڵام ئەوەشی زیاد کردووە کە بە گوتەی قایمقامی خوڕەمشار، مووشەکێک (یان پاشماوەیەکی تەقەمەنی) بەر ناوچەیەکی دەرەوەی وێستگەی هێڵی گازەکە کەوتووە و رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە