رووداو دیجیتاڵ
بەرگریی شارستانیی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ مێرمنداڵێکی 13 ساڵ لە بەنداوی دهۆک خنکا، دوای ئەوەی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا چووبوونە نێو ئاوەکە بە مەبەستی مەلەکردن. هاوکات، پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی گوت، گەنجێکی 17 ساڵ لە بەنداوی خاسە خنکاوە.
موقەدەم بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە رووداوی گوت، "مێرمنداڵەکە ناوی پاوانە، دانیشتووی گەڕەکی گەلیە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە".
هەروەها، عەمید مازن غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک بۆ رووداوی باس کرد، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ گەنج چوون بۆ مەلەکردن لە بەنداوی خاسە، بەڵام یەکێکیان بەناوی عەلی عادل خنکاوە و کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی دۆزراوەتەوە".
ساڵانە و بە تایبەتی لە وەرزە گەرمەکاندا، هاونیشتمانییان بە مەبەستی مەلەوانی دەچنە چەم و رووبار و بەنداوەکان، هەندێکجار رووداوی خنکانی لێدەکەوێتەوە.
پەیامنێران: حەیدەر دۆسکی و هەردی محەممەد
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ