کارتی نیشتمانی بۆ حوکمدراوانی چاکسازییەکان دەردەهێندرێت

24-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەسەر داوای حکومدراوان، بڕیارە کاتی نیشتمانی بۆ زیندانیانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەربهێندرێت.
 
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەشێکی زۆری حوکمدراوان تاوەکو ئێستا کارتی نیشتمانییان نییە و ناتوانن هیچ مامەڵەیەکی یاسایی بە پێناسی باری شارستانی بکەن".
 
بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، ئێستا 5 هەزار و 710 حوکمدراو لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانن.
 
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان دەڵێت: "بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین و رەزامەندی وەرگیراوە، لە رێگەی لیژنەوە سەردانی چاکسازییەکان دەکرێت و هەر لە زینداندا کارتی نیشتمانی بۆ حکومدراوان دەردەهێندرێت".
 
ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان فۆڕمی بەشەخۆراکی مانگانە دەکرێتە ئەلیکترۆنی، بۆ ئەوەش دەبێت هەموو کەسێک کارتی نیشتمانی هەبێت و بەپێچەوانەوە بەشەخۆراکەکەی دەبڕدرێت، یەکێک لە ئامانجی حوکمدراوان نەبڕینی بەشەخۆراکەکەیانە.
 
لە هەرێمی کوردستان شەش چاکسازیی هەن؛ دوو لە هەولێر، دوو لە سلێمانی و دووانەکەی دیکەش لە دهۆک.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".