فێستیڤاڵی مەلەوانیی دەریاچەی وان کۆتاییهات

24-07-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دووەم فێستیڤاڵی مەلەوانیی دەریاچەی وان کۆتاییهات و بەشداربووان دەڵێن، ئامانجیان ئەوە بوو کە جوانیی دەریاچەکە پیشانی هەموو جیهان بدەن.
 
فێستیڤاڵی مەلەوانیی دەریاچەی وان لەلایەن چالاکوانانی دەریاچەی وان و شارەوانیی وانەوە رێکخرابوو، ژمارەیەکی زۆر مەلەوان لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیاوە بەشدارییان تێدا کرد.
 
فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو و لە دوایین رۆژیدا نزیکەی 200 کەس لە شارۆچکەی گەڤازەوە بە بەلەم چوونە دوورگەی ئاکدەمار و دواتر مەلەوانەکان لە دەریاچەی واندا بە درێژایی نزیکەی 4.5 کیلۆمەتر مەلەیان کرد.
 
عەلی ئۆزڤان، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی شارەوانی وان رایگەیاند، "بە مەبەستی پاراستن و پیسنەکردنی دەریاچەی وان کۆبووینەوە؛ هەوڵماندا جوانیی دەریاچەکە پیشانی هەموو جیهان بدەین. پلانمان ئەوەیە هەموو ساڵێک ئەم ڤێستیڤاڵە ساز بکەین."
 
دەریاچەی وان دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی وان و بەدلیسی باکووری کوردستان، رووبەرەکەی سێ هەزار و 713 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و چوار دوورگەی تێدایە.
 
گرنگییەکی دەریاچەی وان بوونی ماسییەکە بە ناوی دارەخ؛ ئەو جۆرە ماسییە تەنیا لە وان هەیە.
 
بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان، تەمەنی دەریاچەی وان 600 هەزار ساڵە. ئەو دەریاچەیە 103 جۆر رووەک و 36 جۆر ماسی تێدایە و زانایان دەڵێن، بەهۆی تەقینەوەی گڕکانێکی گەورە لە چیای نەمروود دروستبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە