رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ جاری دووەم لە یەک رۆژدا، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکەش لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو تورکیا گەڕایەوە.
شەوی چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بەیانیی رۆژی پێنجشەممە بە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستی بە زنجیرەی کۆبوونەوەکانی کرد.
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، به‌غدا و هه‌ولێر گرنگييه‌كى تايبه‌تيان بۆ توركيا هه‌يه. هەروەها ستايشى ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ئاماده‌يی وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان به گرنگى و بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ده‌ڕوانێت كه به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ئابوورى، بازرگانى و ئه‌منى پێكه‌وه ده‌يانبه‌ستێته‌وه و، ئاماده‌يه له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره بدات، هه‌روه‌ها سوپاسى توركياى كرد بۆ پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كان و به‌تايبه‌تى له كاته سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌ى به‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى توركيا له‌بير ناكات.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ فیدان لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیشی کرد و لەگەڵ ئەمینداری ئەو حیزبە کۆبووەوە. هاوکات لەگەڵ لایەنە تورکمانییەکان و بزووتنەوەی ئیسلامیش کۆبووەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ