کوردستان
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جۆنی ئێرنست، سیناتۆری کۆماری و ئەندامی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا
رووداو-هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە جۆنی ئێرنست، سیناتۆری کۆماری و ئەندامی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری کرد. سیناتۆرە ئەمریکییەکە جەختی لە "پابەندی و بەردەوامیی" پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش لە عێراق و سووریا و دوا پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کراوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی هاریکاریی هاوبەشیی نێوان ئەمریکا، عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی جووڵە و هەڕەشەکانی داعش، کە "هێشتا مەترسییەکی راستەقینەیە" بۆ سەر ئاسایشی عێراق و سووریا.
نێچیرڤان بارزانی: سوپاسی پشتیوانییەکانی ئەمریکا دەکەین
لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەو یارمەتی و هاوکارییانەی ئەمریکا دووپاتکردەوە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر پێشکێش بە عێراق و هەرێمی کوردستانی دەکات.
لەلایەن خۆیەوە، جۆنی ئێرنست جەختی لە پابەندیی ئەمریکا و بەردەوامیی پشتیوانییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. هەروەها ئارامی و سەقامگیریی ناوخۆ و تەبایی و یەکڕیزیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی بە "پێویست و گرنگ" وەسف کرد.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.
دەقی راگەیێندراوەکە:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/8/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له سيناتۆرى كۆماريى ئه‌مريكى خاتوو جۆنى ئێرنست، ئه‌ندامى كۆميته‌ى هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، پشتگيريى ئه‌مريكا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌مريكا و عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جووڵه و هه‌ڕه‌شه‌كانى رێكخراوى تيرۆرستيى داعش كه هێشتا مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه بۆ ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌مريكا دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و يارمه‌تى و هاوكارييانه‌ى کە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان ده‌كات.
لاى خۆيه‌وه خاتوو ئێرنست جه‌ختى له پابه‌ندى و به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردەوه، هه‌روه‌ها ئارامى و سه‌قامگيريى ناوخۆ و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به پێويست و گرنگ، له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ