رووداو دیجیتاڵ
پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ يه‌كشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوايى و كۆتاييهاتنى ئه‌ركى، پێشوازیی لە باڵیۆز تۆماس سەیلەر، سەرۆکی نێرده‌ی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی ئابی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى سه‌يله‌ر له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراقدا، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكرنى هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپادا، دووپات كرده‌وه."
لاى خۆيه‌وه سه‌يله‌ر "سوپاسى سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگيرى و هاوكارييه‌ى له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا پێشكه‌شيان كردووه، هه‌روه‌ها جه‌ختى له پابه‌نديى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا بۆ هاوكارى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه."
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز به‌رپرسى نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ