شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: لە کەرکووک شەڕ لەنێوان داعش و دژەتیرۆر دروست بوو

24-10-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شانەی راگەیاندنی ئەمنی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 24-10-2023) رایگەیاند لە کەرکووک شەڕ لەنێوان داعش و دژەتیرۆر دروست بوو، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانەکانی شەڕەکە بکات. 
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە رێنمایی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و سەرپەرشتی فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر ، هێزەکانی دژە تیرۆر هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە و رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە و لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا 3 چەکدار لە پارێزگای کەرکووک کوژراون.
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت،  دوای وەرگرتنی زانیاری وردی هەواڵگریی لەبارەی بوون و جموجووڵی چەکدارانی داعش لە ناوچەی حەمرین، هێزەکانی هەواڵگری شوێنی ئەو چەکدارانەیان دیاریکرد و لە بۆسەیەکدا  شەڕو پێکدادان روویدا، چەکدارێک بە برینداری خۆی تەقاندەوە و دووی دیکەش کوژران.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە