کرێکارێک لە ئیلام بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە باڵەخانە گیانی لەدەست دا

24-10-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی 24-10-2025 کرێکارێکی بیناسازی لە نێو شاری ئەیوانی پارێزگای ئیلام لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا.
 
کرێکارەکە خەڵکی شاری ئەیوانە و لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە. بەپێی هەواڵی میدیا خۆجێیەکانی شارەکە، تەمەنی نزیکەی 50 ساڵانە. 
 
لەم هەفتەیەدا ئەوە سێیەم کرێکاری بیناسازیییە لە پارێزگای ئیلام لە کاتی کارکردندا تووشی رووداو دەبن. رۆژی چوارشەممە لە نێو شاری ئیلام کرێکارێک کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە بریندار بوو. رۆژی دووشەممەش کرێکارێک لە نهۆمی حەوتەمی باڵەخانەیەکی نێوشاری ئیلام کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا. 
 
بەپێی راپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی ئێران، مردن بە رووداوی کار دووەمین هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانە لەو وڵاتە دوای رووداوەکانی هاتووچۆ. 
 
بەپێی دوایین ئامار کە لەبارەی رووداوەکانی کار لە ئێران بڵاوکراونەتەوە، ساڵانە 13 هەزار رووداوی کار لەو وڵاتە روودەدەن و بەشێوەی مامناوەند ساڵانە زیاتر لە 800 کەس لە کاتی کارکردن گیان لە دەستدەدەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."