لە مزگەوتێکی رووها تەرمی کۆرپەیەک دۆزرایەوە

24-10-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، تەرمی کۆرپەیەکی تازە لەدایکبوو لە باخچەی مزگەوتێکدا دۆزرایەوە.
 
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شارۆچکەی سێوەرەگ، چەند منداڵێک ویستوویانە چەند نەمام لە مزگەوتی فورات بچێنن، لە کاتی هەڵکەندنی خۆڵی باخچەی مزگەوتەکە، تەرمی منداڵەکەیان دۆزیوەتەوە.
 
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. دوای هەڵدانەوەی شوێنەکە لەلایەن پۆلیسەوە، تەرمی کۆرپەیەکی کوڕی تازە لەدایکبوو دۆزرایەوە.
 
تەرمی کۆرپەکە رەوانەی پزیشکی دادی نەخۆشخانەی دەوڵەت لە سێوەرەگ کراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە