رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێمی کوردستان، مامۆستایان، فەرمانبەران و هاونیشتمانییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، چین لە چوارچێوەی بەرنامەی گەنجی سەرکەوتوو زەمالەی خوێندنى ماستەری پێشکێش بە هەرێمی کوردستان کردووە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوە دەکات، هەرکەسێک مەرجەکانی تیدایە و دەیەوێ لە چین بخوێنێت، سەردانی ئەم لینکە بکات.
مەرج و داواکارییەکانی چین:
1. بڕوانامەی دەرچوون کە پشتڕاستکرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
2. بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خالی یەکەم.
3. بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتڕاستکرابێتەوە.
4. بڕوانامەی تەندروستی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
5. تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفل و ئایلتس کە ئاستەکان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەک جیاوازە بەپێی داواکاریی ئەو زانکۆیەی کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەی.
6. تەمەنی پێشکەشکار لە (45) ساڵ زیاتر نەبێت.
7. دەبێت بە لایەنی کەم (3) سێ ساڵ ئەزموونی کارکردنی هەبێت و بە نووسراوی فەرمی پشتگیری لە ماوەی ئەزموونی کارکردنەکەی بکرێت.
8. پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
9. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
10. سکرین شۆتی ئەو ماڵپەڕەی کە داواکارییەکەى پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی بیسەلمێنی کە داواکارییەکەت بە سەرکەوتوویی پێشکەشکراوە.
11. بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێڵى (chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn) بکەن.
مەرجەکانى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
وەزارەتەکە دەشڵێت، ئەو کەسانەی داواکاریی پێشکەش دەکەن، دواتر داواکارییەکەیان لە رێگەی ئۆنلاین دەبێت تاوەکو رۆژی (2026/2/24)، ئەم زانیارییانەى خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن (maqsood.mohammed@mhe-krg.org):
- ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
- شوێنی کار
- بەرنامەی پێشکەش کراو واتا ماستەر لە بواری...
- ئیمێل
- تەلەفۆن (ژمارەی ئەو تەلەفۆنەی کە واتسئەپی لە سەرە)
- کۆپی پاسپۆرت
- نوسراوی پشتگیری کە ماوەی ئەزمونی کاری بسەلمێنێت.
- بڕوانامەی دەرچوون کە پشڕاست کرابێتەوە لە لایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان
- بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خالی یەکەم
- بروانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتڕاستکرابێتەوە.
- بڕوانامەی تەندروستی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
- تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی.
- پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
- سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
- سکرین شۆتی ئەو ماڵپەرەی کە داواکاریەکەى بۆ پێشکەش کردوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ