رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرەخۆشیی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ کۆچی دوایی پووری.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، 25-2-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیی له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵییه‌وه پێگه‌یشت.
دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، رۆژی هەینی، زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی، کە دەکاتە پووری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
لە پەیوەندییەکەدا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سوودانی، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبووی پووریان خاتوو زه‌کیا مسته‌فا بارزانی، سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی بارزانی کرد و هاوخه‌می له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات."
لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی بۆ هاوبه‌شیی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی له خه‌م و پرسه‌که‌یاندا ده‌ربڕی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ