رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی هەولێر - بەغدا و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لەبارەی دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌و‌ته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
رۆژی 22ى شوباتی 2024، دادگەى باڵاى فیدراڵى بڕیارى لەسەر چەند تانەیەک دا کە لە دژى چەند مادەیەکى یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تۆمار کرابوون، یەکێک لەو مادانەى کە بە نادەستوورى زانى، دیاریکردنى 11 کورسیی کۆتای پێکهاتەکان بوو لە پەرلەمانى کوردستان، کە پێنج کورسی بۆ کریستیان و پێنجى دیکەیان بۆ تورکمان و یەک کورسیش بۆ ئەرمەنەکان بوو.
دادگە بازنەکانى هەڵبژاردنى کرد بەوەى لە چوار بازنە کەمتر نەبێت، کە ئەگەر دابەشبکرێت بەسەر چوار پارێزگاکەى هەرێمى کوردستان پشکى کورسییەکانیان بەم جۆرە دەبێت: پارێزگاى سلێمانى 39 کورسی، هەولێر 35 کورسی، دهۆک 24 کورسی و هەڵەبجە دوو کورسی.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش داكۆكييان له پێويستيى تێوه‌نه‌گلان و خۆبه‌دوورگرتنى عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ