رووداو دیجیتاڵ
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای وان ـی باکووری کوردستان لە ماوەی یەک هەفتەدا 204 کۆچبەری نایاساییان دەستگیر کرد.
پارێزگای وان رۆژی پێنجشەممە (25-04-2024) رایگەیاند، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ رێگری لە "قاچاخچیێتیی بە کۆچبەران و مرۆڤ."
ئەو 204 کۆچبەرە لە ئۆپەراسیۆنی تیمەکانی سەربە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای وان لە رۆژانی 15-21ـی نیساندا دەستگیرکراون.
تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمە لەو وادەیەدا 63 ئۆپەراسیۆنیان لە سنووری ئەو پارێزگایە کردووە و 45 کەسیشیان بە تۆمەتی قاچاخچیێتیی بە کۆچبەران دەستبەسەرکردووە.
هەرچەندە تورکیا سنوورەکانی خۆی لەگەڵ ئێران بە دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی تووندوتۆڵ کردووە، بەڵام پەڕینەوەی کۆچبەری ئەفغانی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەردەوامە و رۆژانە دەیان کۆچبەر دوای پەڕینەوەیان لە سنوور، لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای وان دەستبەسەردەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ