رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کرد و تاوتوێی پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکەیان کرد.
رۆژی شەممە، 25ی ئایاری 2024، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی یپێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کرد کە پێکهاتبوو لە ئەحمەد بن حەسەن ئەلحمادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و سوڵتان بن موبارەک ئەلکوبەیسی، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و حوسێن بن علی ئەلفەزالە کۆنسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر.
لەوبارەیەوە، بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەڕەشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا و "سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە باشترین رێگە بۆ چارەسەرکردنی گرفت و بنبەست و ئاڵۆزییەکان گرتنەبەری شێوازی دیالۆگ و دوورکەوتنەوەیە لە شەڕ و کاولکاری."
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەر لە بوارەکانی گەشتیاری و ئابووری و ئاوەدانی کرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ