رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی راپۆرتی یەکێتیی ژوور و بۆرسەی تورکیا، لە ئایاری ئەمساڵدا لە مەلەتی 72 کۆمپانیا و لە وان 50 کۆمپانیا دامەزراوە.
راپۆرتی یەکێتیی ژوور و بۆرسەی تورکیا تایبەتە بە ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی دادەمەزرێن و ئەوانەی دادەخرێن.
بەگوێرەی راپۆرتی تایبەت بە مانگی ئایاری 2023، پارێزگای مەلەتی پێشەنگی باکووری کوردستان و تورکیای گرتووە و تەنیا لەو مانگەدا 72 کۆمپانیای تێدا دامەزراوە؛ پارێزگای وانیش بە 50 کۆمپانیا لە پلەی دووەم دێت.
بە گوێرەی هەمان ئامار، لە خارپێت 36 کۆمپانیا، لە ئەرزەڕۆم 28 کۆمپانیا و لە بەدلیس 20 کۆمپانیا دامەزراون و بەو جۆرەش ئەو پارێزگایانە لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەم دێن.
هەروەها لە چەولیگ 18 کۆمپانیا، لە ئاگری 12 کۆمپانیا، لە مووش 11 کۆمپانیا، لە ئەرزینجان 9 کۆمپانیا، لە ئیدر 4 کۆمپانیا، لە قەرس 3 کۆمپانیا، لە جۆلەمێرگ 2 کۆمپانیا و لە دێرسیم 1 کۆمپانیا دامەزراون. پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان لە ئایاری ئەمساڵدا هیچ کۆمپانیایەکی تێدا دانەمەزراوە.
بەراورد بە ئایاری 2022 دامەزراندنی کۆمپانیا لە باکووری کوردستان 6.4٪ بەرزبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ