لە پشووی جەژنەوە ژمارەی سەردانیکارانی وان بۆ خواردنی ژەمی بەیانی زیادیکردووە

26-06-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
کچ و کوڕێک لە خواردنگەیەکی وان نانی بەیانی دەخۆن
کچ و کوڕێک لە خواردنگەیەکی وان نانی بەیانی دەخۆن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خوانی بەیانی لە وانی باکووری کوردستان جیاوازە و ئەو شارە پێشەنگی جیهانە لە خوانی بەیانی، بەشێوەیەک هەندێک کەس مێزەکانیان بە زیاتر لە 20 جۆری خواردن دەڕازێننەوە، کە هەموویان خۆماڵی و رەسەنن.
 
لە پشووی جەژنی قوربانەوە، خواردنگەکانی خوانی بەیانیی ئەو شارە، قەرەباڵختر بوون. عەدنان تیمور، خاوەنی خواردنگەی خوانی بەیانی دەڵێت، "بەهۆی پشووەوە میوانی دەرەوەمان زۆرە. ئەوان بەبێ خوانی بەیانی، لەم شارە ناڕۆن. تایبەتمەندیی خوانی بەیانیی وانیش ئەوەیە کە سرووشتی، خۆماڵی و دەوڵەمەندترە."
 
پەنیر بە گیا، یەکێک لەو جۆرە خواردنانەی تایبەتە بە خوانی بەیانیانی وان، تێکەڵکردن و ئامادەکردنەکەشی تایبەتە.
 
دیار ئەریش، گەشتیار دەڵێت، "لە ئەنتاڵیاوە بەهۆی کارەکەمەوە هاتووم. کاتێک دێیتە وان، نابێت بەبێ خواردنی نانی بەیانی بڕۆیت. ئێمەش گوتمان با تاقیبکەینەوە. نانی بەیانیی ئێرە زۆر خۆش و هەمەجۆرە. هەمووی تازەیە. تامەزرۆی پەنیر بە گیا بووم، ئەویشم تام کرد."
 
ساڵی 2014 وان لە خوانی بەیانیدا بووە پێشەنگی جیهان. لە فێستڤاڵێکدا بە بەشداریی 51 هەزار و 793 کەس چووە نێو کتێبی گینسەوە. وان ئەو ژمارە پێوانەییەی لە ئەمریکا وەرگرت، کە پێشتر بە 18 هەزار و 941 کەس پێشەنگ بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.