رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە یەکێک لە شوقەکانی پاک سیتی لە شاری سلێمانی، کچێکی تەمەن 25 ساڵان کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 25-09-2022، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو کچە کاژێر 01:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شوقەیەکدا کەوتووەتەخوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی، "تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە و نازانرێ کە خۆکوژی بووە یان کەوتنەخوارەوەیەکی ئاسایی بووە."
پۆلیس دەستی بە لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە کردووە و تەرمی کچەکەش رەوانەی دادپزیشکیی سلێمانی کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ