لافاوەکەی تەقتەق هەزاران ماسی لەگەڵ خۆی برد و خەونی خاوەن حەوزەکانی لەنێو برد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەبوبەکر ئیسماعیل
لافاوەکە هەزاران ماسی لەنێو برد.
لافاوەکە هەزاران ماسی لەنێو برد.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لافاوەکەی 9ی ئەم مانگە کە تەقتەقیشی گرتەوە، ئاوەکە بە تەنیا نەڕۆیشت، بەڵکو رەنجی چەندین ساڵەی خاوەن حەوزەکانی لەگەڵ خۆی برد و خەونی ماسیگرەکانی لە ناو قوڕدا نووقم کرد.
 
ئەو شوێنەی تاوەکو دوێنێ بژێویی سەدان خێزان و نۆبەرەی ماسیی ناوچەکە بوو، ئێستا گۆڕاوە بۆ وێرانەیەک. خەلیل سەلیم، خاوەنی یەکێک لەو حەوزە ماسییانەیە، بە خەمبارییەوە لە پڕۆژە لەنێوچووەکەی دەڕوانێت و دەڵێت: "نزیکەی 27 هەزار ماسیم هەبوو، لافاوەکە هەمووی بردن. ئەوەی لەناو حەوزەکانیش دا مابێتەوە، ئێستا کە دەیبەین بۆ بازاڕ کەس لێمان وەرناگرێت، چونکە تامی قوڕیان گرتووە. زیانەکانم زیاتر لە 100 ملیۆن دینارە."
 
ئەم خەمە، بە تەنیا خەمی خەلیل نییە؛ چیرۆکەکە، چیرۆکی 250 خاوەن حەوزی دیکەی ئەم سنوورەیە. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 750 هەزار ماسی کە زۆربەیان کێشیان لە سەرووی 3 کیلۆگرام بووە و ئامادەی بازاڕ بوون، تیاچوون.
 
ئێستا لە جیاتی ماسی، تەنیا لیتە و لافاو لە حەوزەکاندا دەبینرێت.
 
لیژنەکانی خەمڵاندن و بەرپرسانی کشتوکاڵ لە شوێنی سەردانی شوێنی رووداوەکە دەکەن؛ هەرچەندە قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی تەقتەق لیژنەیان پێکهێناوە و نوێنەری جێگری سەرۆکوەزیرانیش سەردانی ناوچەکەی کردووە، بەڵام خاوەن حەوزەکان دەڵێن، "بەڵێنەکان تەنیا مەرەکەبی سەر کاغەزن."
 
سەباح عوسمان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی تەقتەق: "لیژنەکانمان سەردانی هەموو زیانلێکەوتووانیان کردووە و نوێنەری جێگری سەرۆکوەزیرانیش هاتووەتە سەرهێڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ قەرەبووکردنەوە خەرج نەکراوە."
 
نائومێدی رووخساری ماسیگرەکانی گرتووە، بەڵام جارێ تۆزێک هیوایان ماوە و پاشماوەی لافاوەکە پاکدەکەنەوە. 
 
زیانەکە تەنیا لەدەستدانی بەرهەمی ساڵێک نییە، بەڵکو وێرانبوونی ژێرخانی حەوزەکانیانە. ئەوان هۆشداری دەدەن ئەگەر حکومەت فریایان نەکەوێت، کەرتی بەرهەمهێنانی ماسی لە تەقتەق بە یەکجاری هەرەس دەهێنێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاگرەکە

ئاگر لە بازاڕی کەمپێکی کوردانی ئێزدی لە زاخۆ کەوتەوە و نزیکەی 35 دووکان سووتان

ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی کەمپێکی کوردانی ئێزدی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک کەوتەوە. بەرگریی شارستانی دەڵێ، نزیکەی 35 دووکان سووتان.