کەناڵە نێوخۆییەکان دەبێت لە مانگێکدا پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆرتس رابگرن

25-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، پەخشی ئەو کەناڵە ناوخۆییانە رادەگرێت کە بە نایاسایی پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆرتس دەگوازنەوە.  
 
رۆژی سێشەممە 25-11-2025، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو کەناڵە ناوخۆییانە بڵاوکردەوە کە پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆرتس بە نایاسایی دەگوازنەوە. 
 
وەزارەتەکە دەڵێت، راگرتنی پەخشی ئەو کەناڵانە بۆ "رێگرتنە لەو سەرپێچییە نایاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاوکردنەوە".
 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، "پێویستە لەماوەی یەک مانگدا" کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پەخشی ئەو کەناڵانە رابگرن.
 
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن:
 
بڕیارێک لە بارەی کەناڵەکانی (BEIN SPORTS)
 
بەمەبەستی راگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڕیارێک دەردەکات.
 
لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن  لە رێکەوتی  (17-11-2025 ) بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ( بین سپۆرت ) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بەنا یاسایی بەشێوازی( IPTV )  پەخش دەکرێن، بەمەش بۆ رێگرتن لەو سەرپێچییە نایاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاوکرنەوە، وەزارەتمان رێگری دەکات وە پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رایانبگرن. 
 
هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لەرێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە