لە مێردین سێ ئەندامی یەک خێزان کوژران

25-11-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە شارۆچكەی قۆسەر سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، سێ ئەندامی یەک خێزان بە کوژراوی دۆزرانەوە و لە پشکنینەکان دەرکەوتووە گوللە بەسەریانەوە نراوە.
 
رووداوەکە درەنگی شەوی رابردوو لە گەڕەکی تورگوت ئۆزال لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەی حاجی شێخموس جان لە شەقامی مێردین روویدا. 
 
دراوسێکانی بنەماڵەی کایا، کە هەواڵیان لە بنەماڵەکە بڕابوو، لەگەڵ موختاری گەڕەک دەرگەی ماڵەکەیان کردەوە و چوونە ژوورەوە.
 
لە پشکنینی ماڵەکەدا، بینییان محەممەد کایا ـی باوک (37 ساڵ)،  بێرنا کایا ـی هاوژینی (33 ساڵ) و منداڵەکەیان سامیەلی کایا (5 ساڵ)، گوللە بە سەریانەوە نراوە.
 
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. لە پشکنینەکاندا دەرکەوت هەر سێ کەسەکە گیانیانلەدەستداوە.
 
تەرمەکان بۆ توێکاری رەوانەی دادپزیشکی کراون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".