رووداو دیجیتاڵ
لە ناوەندی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، دایکێک کۆرپە سێ مانگانەکەی لە نهۆمی چوارەمەوە فڕێدایە خوارەوە، بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا و دایکەکەش دەستگیرکرا.
رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25 ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە شوقەیەکی نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەک لە گەڕەکی فورات سەر بە شارۆچکەی پەیاس روویدا.
دایکێک بە ناوی (ن.ئی.) کۆرپە سێ مانگانەکەی لە پەنجەرەی ماڵەکەیانەوە فڕێدایە خوارەوە.
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کۆرپەکە گیانیلەدەستداوە.
بەمەبەستی توێکاری تەرمی کۆرپەکە بۆ پزیشکی دادی ئامەد گوێزرایەوە.
بەهۆی رووداوەکە، دایکەکە لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا. باس لەوە دەکرێت کە دایکەکە باری دەروونیی ناجێگیر بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ