کوردستان
بارکردنی هاوکارییەکانی کەمپەینی 'رەنجی رووداو' لە سلێمانییەوە بەرەو رۆژئاوای کوردستان. وێنە: رووداو
رووداو دیجیتاڵ
دوای چوار رۆژ لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری کەمپەینی (رەنجی رووداو) لە تۆڕی میدیایی رووداو، کە زیاتر لە ملیارێک و 300 ملیۆن دینار و چەندین بارهەڵگر دەرمان و پێداویستی رۆژانە کۆکرایەوە، بڕیارە هاوکارییەکان رەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکرێن.
کەمپەینەکە شەوی 22ی ئەم مانگە لە بەردەم مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری هەولێر دەستی پێکرد. جگە لە هەولێر، هاوکاری لە نووسینگەکانی رووداو لە سلێمانی و دهۆک کۆکرایەوە و شەوی رابردوو کۆتایی بە کەمپینەکە هات.
کۆی گشتی پارەی کۆکراوەی کەمپینی رەنجی رووداو بۆ رۆژئاوای کوردستان بەم شێوەیە:
829 ملیۆن و 540 هەزار و 750 دینار، 362 هەزار و 784 دۆلار، 6 هەزار و 777 یۆرۆ، 10 پاوەند، 450 هەزار تمەن، 450 هەزار تمەن، 135 هەزار لیرەی سووریا.
کۆی گشتیی پارەکە بە دینار نزیکەی ملیارێک و 370 ملیۆن دینار دەکات؛ کۆی پارەکە بە دۆلار نزیکەی 932 هەزار دۆلارە.
لە کەمپەینەکەی رووداودا بۆ هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان، دەیان تۆن دەرمان، جلوبەرگ، شیری منداڵ، خۆراک و پێداویستییەکانی دیکەی رۆژانە کۆکراوەتەوە.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، هاوکارییەکان لە بارهەڵگردا باربکرێن و سبەی رەوانەی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ