لە رواندز پاسێکی قوتابیان وەردەگەڕێت و ژمارەیەکیان بریندار دەبن

26-02-2023
بەختیار قادر
بەختیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز رایگەیاند، پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان لە رێگەی گوندی دەرگەڵە - دۆڵی خانەقا وەرگەڕا و بەهۆیەوە شەش قوتابی بریندار بوون.
 
چنوور مەزهەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پاسەکە 11 قوتابیی تێدا بووە و شەش لەوانە بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاشتی لە سۆران کراون."
 
لەبارەی تەندروستیی قوتابییەکانیشەوە ئازاد ساڵح، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی ئاشتی بە رووداوی گوت، "تەندروستیی هەر شەش قوتابییەکە جێگیرە و تەنها بە سووکی بریندار بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لاهوور جەنگی تاڵەبانی، سەرۆکی بەرەی گەل و یەکێک لە گیراوانی لالەزار

بەرەی گەل داوا لە باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەکان دەکات گوشار بخەنە سەر یەکێتی

لیستی بەرەی گەل لە راگەیێندراوێکدا داوا لە تەواوی باڵیۆز، کۆنسووڵ و نوێنەری وڵاتان دەکات گوشار لە دەسەڵاتدارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی "کۆتایی بەم تاوانە بهێنرێت" و دۆسیەی گیراوانی لالەزار بە رێکاری یاساییدا بڕوات.