رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کرد. باڵیۆزی فەرەنساش پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پاتريك دورێل، باڵيۆزى نوێى فه‌ره‌نسا له عێراق، وێڕای هيواى سه‌ركه‌وتن له ئه‌ركه‌كه‌يدا، جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و سوپاسی پشتگیریی به‌رده‌وامی فه‌ره‌نسای بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد.
لاى خۆيه‌وه، بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دورێل خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له عێراق نيشاندا و دووپاتى كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا به بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و له هاوكارى و پشتگيرييان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا بيروڕايان لەبارەی دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا گۆڕييه‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى كرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ