رووداو دیجیتاڵ
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەندین تەقینەوەی بەهێز لە کرماشان، هەمەدان و لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویانداوە و هەموو بۆردوومانەکان لەسەر ناوچە ستراتیژیکەکانی ئەو سێ شارە بووە.
دەورووبەری کاژێر 12:00 ئەمڕۆ 7 تەقینەوەی بەهێز پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.
هاوکات لەگەڵ ئەو بۆردوومانانە تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری هەمەدانیش کە هاوسنوورە لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە.
تاوەکو ئێستا میدیا و بەرپرسانی ئێران ئەو بۆردوومانانەیان پشتراست نەکردووەتەوە.
هاوکات لووڕستانیش ئەمڕۆ بەچڕی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل بۆردوومان کرا، دواتریش ژمارەیەک ڤیدیۆی چەند بۆردوومانێکی سەخت بۆ سەر لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ