ئاسایشی سلێمانی: دوو کەسمان دەستگیر کرد کە ئافرەتیان ناچار بە کاری 'بەدڕەوشتی' کردووە

26-04-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
وێنەی دوو تۆمەتبارەکە دوای دەستگیرکردنیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە
وێنەی دوو تۆمەتبارەکە دوای دەستگیرکردنیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیێنێت، دوو کەسیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی "هەڵخەڵەتاندن، هەڕەشەکردن و زۆرلێکردنی ئافرەتان بۆ کاری بەدڕەوشتی و جادوو و نووشتە کردن."
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، بە تۆمەتی ھەڕەشەکردن لە ئافرەتان و فێڵکردن و جادوو کردن، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە و رووبەڕووی یاسایان دەکەنەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی، رۆژی 13-04-2023 لەناو شاری سلێمانیدا، توانیویانە تۆمەتباران "ا. ا. ف" لەدایکبووی ساڵی 1975 و "د. ع. م" لەدایکبووی ساڵی 1985 دەستگیر بکەن بە تۆمەتی "ھەڵخەڵەتاندن و فریودان و ھەڕەشەکردن لە ئافرەتان و زۆرلێکردنیان بۆ کاری بەدڕەوشتی و جادوو و نووشتە کردن."
 
وەکو ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "چەندین ئافرەت بوونەتە قوربانیی [ئەو دوو تۆمەتبارە] و لەژێر ھەڕەشەدا بەکاریانهێناون، دوای گەڵاڵە بوونی زانیاریی تەواو و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بەپێی مادەی 2ی خراپ مامەڵە کردن بە ئامێرەکانی پەیوەندی و دەستدرێژی بۆسەر ئافرەتان و جادوو كردن، تۆمەتباران دەستگیرکران."
 
هاوکات دەست بەسەر "چەکێکی جۆری ئێم فۆڕ، دوو دەمانچە، چەندین چەقۆ و خەنجەر، بڕێک پارەی ساختە، چەندین پەرتووک بۆ فێربوونی دوعا و نووشتە، مەوادی نوشتە و جادوو"دا گیراوە. ئێستاش لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەیەک لە کەرکووک

تەندروستیی کەرکووک: کێشەی کەمیی خوێن بۆ نەخۆشانی گورچیلە چارەسەر کرا

دوای ئەوەی ژمارەیەک نەخۆش لە رێگەی رووداوەوە دەنگی خۆیان گەیاند، فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک بڕیاری دا بەشێکی تایبەت بە بانکی خوێن لەنێو سەنتەری "ئەمەل" بۆ شۆردنی گورچیلە بکاتەوە و کۆتایی بە کێشەی کەمیی خوێن بۆ ئەو نەخۆشانە بهێنێت.