رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وەڵامی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی لە حکومەت دەداتەوە و دەڵێت، "ئەگەر قوباد تاڵەبانی و تیمەکەی هەست بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر خەڵکی سلێمانی دەکەن، با واز لە چەواشەکاری و خۆڵ لە چاوی خەڵک کردن بێنن و بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکان و گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن."
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 26-04-2023 راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ماوەیەکە دامودەزگا میدیایی و کەسە نزیکەکانی قوباد تاڵەبانی پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن کە وەکو هەڵوێستێک لەپێناو مافی مووچەخۆرانی سلێمانی بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کردووە" و ئەوەش بە "ستەمێکی دیکەیە لە خەڵکی سلێمانی" ناودەبات.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "ئەگەر ستەمێک بەرامبەر خەڵکی سلێمانی هەبێت، بەر لە هەر کەسێک وەزیرانی پارتی و گۆڕان و سۆشیالیستیش قبووڵی ناکەن، بۆیە با موزایدە بەسەر خەڵکی سلێمانییەوە نەکرێت."
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت، "بەڵام ئەوەی دۆخی دارایی سلێمانیی سەختتر کردووە، دەستبردنە بۆ داهاتی ناوخۆی ئەو دەڤەرە، کە هەر خودی قوباد [تاڵەبانی] و کەسانێک لەناو حیزبەکەی لێی بەرپرسیارن."
سەبارەت بە باشکردنی دۆخەکەش ئەوە خراوەتەڕوو، "تەنیا بە جێگیرکردنی سیستمێکی پتەوی دارایی دەکرێت، ئەویش بە جۆرێک کە تەنیا حکومەت چاودێرییەکی وردی لەسەر پرۆسەی کۆکردنەوەی گشت داهاتەکان هەبێت و ئەوجا ئەو داهاتانە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بخرێتەوە خزمەت هاووڵاتییانمان."
کرۆکی کێشەی دارایی لە سنووری سلێمانی، بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، ئەوەیە کە "پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات شەفاف نییە و رێگەش نادرێت چاودێرییەکی مەرکەزی لەسەر ئەو پرۆسەیە هەبێت." ئەوەش خراوەتەڕوو کە شوێنی چارەسەریی گشت ئەو کێشانەش "تەنیا کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانە."
دەقی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ماوەیەکە دامودەزگا میدیایی و کەسانی نزیکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، پرۆپاگەندەی ئەوە دەکەن، کە وەک هەڵوێستێک لە پێناو مافی مووچەخۆرانی سلێمانی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردووە.
بۆ رای گشتی روونی دەکەینەوە کە، ئەمەش ستەمێکی دیکەیە لە خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیانی دەکەن. بەرگری لە مافی مووچەخۆرانی سلێمانی ئەرکی هەموو تیمە وەزارییەکانە و ئەگەر ستەمێک بەرامبەر بە خەڵکی سلێمانی هەبێت، بەر لە هەر کەسێک وەزیرانی پارتی و گۆڕان و سوشیالیستیش قبوڵی ناکەن، بۆیە با موزایدە بەسەر خەڵکی سلێمانییەوە نەکرێت.
کێشەی نەهێشتنی سیولە چەندین مانگ بوو لە سنووری سلێمانی هەبوو و لێژنەی بەدواداچوونیش پێکهێنرابوو و کاریان لەسەر ئەو کێشەیە دەکرد و بڕیار بوو کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە سەر ئەنجامەکانی کاری ئەو لێژنەیەش بکرێت، بەڵام کردەوەی تیرۆرکردنی هاوکار جاف ڕوویدا و ئەو پرۆسەیەی پەک خست، چونکە یەکسەر دوای داوای ڕادەستکردنی تۆمەتبارانی کردەوەکە، قوباد تالەبانی و تیمی وەزاریی یەکێتی هەڵوێستیان وەرگرت و لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران کشانەوە.
هەموو هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت، بەڵام ئەوەی دۆخی دارایی سلێمانیی سەختتر کردووە دەستبردنە بۆ داهاتی ناوخۆی ئەو دەڤەرە، کە هەر خودی قوباد و کەسانێک لە ناو حیزبەکەی لێی بەرپرسیارن.
باشترکردنی ئەو دۆخەش تەنیا بە جێگیرکردنی سیستمێکی پتەوی دارایی دەکرێت ئەویش بە جۆرێک کە تەنیا حکومەت چاودێرییەکی وردی لە سەر پرۆسەی کۆکردنەوەی گشت داهاتەکان هەبێت و ئەوجا ئەو داهاتانە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بخرێتەوە خزمەت هاووڵاتیانمان.
کرۆکی کێشەی دارایی لە سنووری سلێمانی ئەوەیە کە پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات شەفاف نیە و رێگەش نادرێت چاودێرییەکی مەرکەزی لە سەر ئەو پرۆسەیە هەبێت.
شوێنی چارەسەریی گشت ئەم کێشانەش تەنیا کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانە، بۆیە ئەگەر قوباد تالەبانی و تیمەکەی هەست بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر خەڵکی سلێمانی دەکەن، با واز لە چەواشەکاری و خۆڵ لەچاوی خەلک کردن بێنن و بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکان و گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/4/26

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ