حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی زمان، کولتوور و زانستی زانکۆی تیشک بەڕێوەچوو

26-04-2024
لیلیا میراوتسا
لیلیا میراوتسا
دوو خوێندکاری زانکۆی تیشک لە فێستیڤاڵەکە کولتووری کۆری بە خەڵک ئاشنا دەکەن
دوو خوێندکاری زانکۆی تیشک لە فێستیڤاڵەکە کولتووری کۆری بە خەڵک ئاشنا دەکەن
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی زمان، کولتوور و زانستی زانکۆی تیشک بەڕێوەچوو، کە پێکهاتبوو لە حەوت بەشی جیاواز لە چالاکیی هونەری، کاری دەستی، ئەسپسواری، خۆراک و یاری.
 
سوڵتان ئەبوعەرابی، سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک دەڵێت، "هەر وەکو دەبینن، کوردستان تەنها شوێنی کوردەکان نییە، بەڵکو عەرەب و موسڵمان و کریستیان، خەڵکی جیاواز وەکو نەتەوەیەک هەموویان پێکەوە لێرە دەژین. ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بیهێنینە ئەم فێستیڤاڵە، ئاشتی و ئاسایشە بۆ ئەم هەرێمە."
 
گرنگترین پەیامی ئەم فێستیڤاڵە پێکەوەژیانە. لەم فێستیڤاڵەدا جلوبەرگ و خواردنی 36 وڵاتی جیاواز نمایش کران.
 
خوێندکاران و مامۆستایان کولتووری ژاپۆن، هیندستان، سعودیە و چەندین وڵاتانی دیکەیان خستەڕوو.
 
دانیاڵ عەبدولڕەحمان، خوێندکار دەڵێت، هەر بەشێک لە زانکۆی تیشک کولتوورێکی تایبەت بە خۆی هەڵبژاردووە لەڕووی جلوبەرگ و خواردن و ئەو شتانەی پەیوەستن بە وڵاتێک، کولتووری وڵاتەکە پیشانی ئەو کەسانە دەدەن کە سەردانیان دەکەن، "ئێمەش ئەمڕۆ کولتووری وڵاتی کۆریامان هەڵبژاردووە و پیشانی خەڵکی دەدەین و پێیان ئاشنا دەکەین."
 
عەلی ئەترووشی، خوێندکار گوتی، "ئێمەش وەکو کۆمەڵە گەنجێکی گرووپی زمانپارێزانی کوردستان لە باشووری کوردستان، هەوڵمان داوە زمانی کوردی لە زانکۆی خۆمان بپارێزین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خالید عەزیزی، گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی 9ی ئاداری 2026 لە شاری واشنتن دیسی، پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پرێسکۆنفرانسێکدا وەڵامی رۆژنامەڤانانی دایەوە.

گوتەبێژی حدکا بۆ رووداو: پەیامێکی روونمان لە ترەمپەوە بۆ نەهاتووە و ئێستا نیازمان نییە بچینە ناو شەڕەوە

خالید عەزیزی، گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە وەڵامی دوو پرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو دا رایگەیاند "ئێمە پەیامێکی زۆر روونمان لە سەرۆکی ئەمریکاوە سەبارەت بە رۆڵی ئێستا و تەنانەت داهاتووشمان لەم شەڕەدا پێنەگەیشتووە"، لە هەمان کات دا گوتی "ئەگەر ستراتیجیی ئێمە پێویست بکات ئێستا بچینە نێو شەڕەوە، ئەوا دەچین، بەڵام لەم کاتەدا نیازێکی لەو جۆرەمان نییە".