نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە سلێمانی 25 دینار و گازی ماڵان 100 دینار دابەزی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی نرخی سووتەمەنی لە هەولێر دابەزی، هەموو جۆرەکانی سووتەمەنی لە شاری سلێمانییش دابەزین. گوتەبێژی بەنزینخانەکانی شارەکە دەڵێت، "دۆخەکە بەرەو باشی دەچێت و خواستیش لەسەر سووتەمەنی کەمە."
 
بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نرخی بەنزین، نەوت، گازی ماڵان و گازوایل هەموویان ئەمڕۆ دادەبەزن."
 
بە گوتەی بەهمەن شێخ قادر، ئەمڕۆ نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە 975 دینارەوە بووەتە 950 دینار، بەنزینی موحەسەن لە 1175 دینارەوە بووەتە 1150 دینار، نرخی بەنزینی سوپەریش 50 دیناری دابەزیوە و ئەمڕۆ لیتری بە 1300 دینار دەبێت.
 
تاوەکو دوێنێ نرخی لیترێک گازی ماڵان (LPG) بە 1100 دینار بوو. بەهمەن شێخ قادر دەڵێت، "100 دینار دابەزیوە و ئەمڕۆ لیتری بە هەزار دینارە. هەروەها لیترێک گازوایل لە 850 دینارەوە بووەتە 800 دینار."
 
لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخەکە، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی گوتی، "دۆخی ناوچەکە بەرەو باشی دەچێ و کێشە لەبەردەم بوونی سووتەمەنی نییە، هەروەرها خواستیش کەم بووەتەوە."
 
پێشتر نرخی سووتەمەنی لە هەولێر دابەزی بوو. بە جۆرێک لیتری بەنزین نزیکەی 100 دینار دابەزی و ئەمڕۆ یەکشەممە لیترێک بەنزینی کوالێتی بەرزی نۆرماڵ بە نزیکەی 900 دینارە.
 
هەروەها لە هەولێر لیترێک گازی ماڵان لە بەنزینخاکان ئەمڕۆ بە 920 دینارە.
 
بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، نرخی سووتەمەنی و لەنێویاندا بەنزین و گازی ماڵان لە هەرێمی کوردستان لە یەک مانگی رابردوودا بەرزببووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەفیق سابیر، شاعیری دیاری کورد

قایمقامی پشدەر: تەرمی رەفیق سابیر دەگەڕێنرێتەوە و لە قەڵادزێ بە خاک دەسپێردرێت

بڕیارە ئەمشەو تەرمی شاعیری ناوداری کورد، رەفیق سابیر لە وڵاتی سوێدەوە بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و سبەی لە رێوڕەسمێکی شایستەدا لە شارۆچکەی قەڵادزێ بە خاک بسپێردرێت.