مەسرور بارزانی: نزاکارین ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و کۆتاییهاتنی شەڕ و وێرانکاری بێت

26-06-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی سەری ساڵی کۆچی لە موسڵمانان دەکات و دەڵێت، "نزاکارین لە خوای گەورە و میهرەبان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و وێرانکاری و بێدادی و ستەمکاری بێت".
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان" دەکات.
 
موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان پێشوازی لە ساڵی نوێی کۆچی 1447 دەکەن و مانگی موحەڕڕەم، یەکەم مانگی ساڵنامەی کۆچی دەستپێدەکات.
 
ساڵنامەی کۆچی، کە بە ساڵنامەی ئیسلامی (هیجری)ش ناسراوە، یادکردنەوەی رووداوی کۆچی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد (د.خ) و موسڵمانانە لە شاری مەککەوە بۆ مەدینە، کە بووە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی ئیسلامدا.
 
ئەم ساڵنامەیە لە سەردەمی خەلیفە عومەری کوڕی خەتابدا وەک ساڵنامەیەکی فەرمی بۆ دەوڵەتی ئیسلامی دانرا و رووداوی کۆچکردنەکە وەک سەرەتای ساڵی یەکەمی کۆچی دیاریکرا.
 
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی:
 
به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1447، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م. نزاکارین لە خوای گەورە و میهرەبان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و وێرانکاری و بێدادی و ستەمکاری بێت.
 
ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانان پیرۆز بێت و هەر لە شادی و بەختەوەریدا بن.
 
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/6/26

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کرێکارانە لە کارگەیەکدا خنکاون

لە ئیسفەهان 9 کرێکار بە گاز خنکان

بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیسفەهان رایدەگەیێنێت، لە یەکێک لە کارگەکانی ئەو پارێزگایە 9 کرێکار بەهۆی دزەکردنی گازەوە گیانیان لەدەستداوە.