پاسەوانی سنوور دەستبەسەر 50 دەمانچەدا دەگرێت و دوو تۆمەتباریش دەستگیر دەکات

26-07-2023
هێمن بابان رەحیم
وێنەکە لە ڤیدیۆیەکدا وەرگیراوە کە تێیدا دەردەکەوێت تۆمەتبارەکان بە 50 دەمانچەوە دەستگیر کراون
وێنەکە لە ڤیدیۆیەکدا وەرگیراوە کە تێیدا دەردەکەوێت تۆمەتبارەکان بە 50 دەمانچەوە دەستگیر کراون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور ئەمڕۆ دوو کەسی ئێرانییان دەستگیر کردووە کە ویستوویانە 50 دەمانچە و 100 فیشەکدان لە عێراقەوە ببەن بۆ نێو ئێران.
 
رۆژی چوارشەممە، 26-07-2023، عەقید کاروان خۆشناو، گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "مەفرەزەیەکی فەوجی سێی سرییەی چواری لیوای 1ـی هێزەکانی پاسەوانی سنوور دوو کەسی ئێرانییان دەستگیرکرد، کە لە هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان بوون، ئەو دوو کەسە دەیانویست بە قاچاخ چەک و تەقەمەنی لە عێراقەوە ببەنە ئێران و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستبەسەر 50 دەمانچە و 100 فیشەکدان گیراوە."
 
عەقید کاروان خۆشناو گوتی، "ئەو دوو کەسە بەپێی رێکارەکان رادەستی لایەنی بەرپرس کران بۆ ئەوەی رێوشوێنە یاساییەکانیان بەرامبەر بگیرێتەبەر."
 
ئێران ماوەیەکی زۆرە گلەیی و نیگەرانییەکانی گەیاندووەتە لایەنی عێراقی و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و باسی بەزاندنی سنوورەکانی هەردوولا دەکات، عێراقیش ماوەیەکە کار بۆ تۆکمەکردنی زیاتری سنوورەکانی لەگەڵ هەریەک لە ئێران و تورکیا دەکات. بۆ ئەم مەبەستەش بەنیازە هێزەکانی پاسەوانی سنوور زیاد بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە