رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەک لە بەنداوی کانی سێوی پیرانشاری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان خنکا.
خدر کاک دەروێشی، قایمقامی شاری پیرانشار رایگەیاند، هاونیشتمانییەک رۆژی سێشەممە 25-7-2023 بە مەبەستی خۆفێنککردنەوە چووبووە نێو دەریاچەی بەنداوی کانی سێو، بەڵام بەهۆی ئەوەی مەلەی نەزانیبوو، خنکاوە.
خدر کاک دەروێشی گوتی، تەرمی ئەو هاونیشتمانییە لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە و بە هاوکاری خەڵک لە بەنداوی کانی سێو دەرهێنراوە و رەوانەی دادپزیشکیی پیرانشار کراوە و دوای راپۆرتی پزیشکی رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
قایمقامی پیرانشار ئاماژەی بەوە کرد کە مەلەکردن لە بەنداوی کانی سێو قەدەخەیە و دەبێت هاونیشتمانییان و هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی تایبەت بە بەنداوەکان بن بۆ ئەوەی رووداوی وەها دڵتەزێن روونەدات.
بەنداوی کانی سێو دەکەوێتە 10 کیلۆمەتری رۆژهەڵاتی شاری پیرانشار و لە سەر رووباری زێی بچووک دروستکراوە و توانای گلدانەوەی 713 ملیۆن مەتری سێجا ئاوی هەیە.
ئەم بەنداوە تایبەت بەوە دروستکراوە کە ئاوی رووباری زێی بچووک گلبداتەوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی ژیاندنەوەی دەریاچەی ئۆرمێ رەوانەی دەریاچەکە بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ