دیداری مێری بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرۆک و سیاسەتڤان بەڕێوەدەچێت

26-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
نیشانەکردن دیداری مێری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرۆک و سیاسەتڤانی هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و ئەمریکا، دیداری مێری بەڕێوەدەچێت و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی دەکات.
 
ئەمڕۆ (شەممە، 26ـی تشرینی یەکەم) د. دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (MERI) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە هەردوو رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، 29 و 30ـی ئۆکتۆبەر، دیداری مێری بە بەشداریی بژاردەیەکی نایابی سیاسی، ئەکادیمی، دیپلۆماسی و کۆمەڵگەی مەدەنی، لە هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و ئەمریکا دەستپێدەکات و لەنێویاندا، بڕیاردەران و سەرکردەی سیاسی و حوکمڕانی لە ئاستی هەرێمی کوردستان و، عێراق بەشدارن."
 
د. دلاوەر عەلائەدین گوتی، "نێوەڕۆک و دیالۆگەکانی نێو دیداری مێری، هەمیشە رەنگدانەوەی ئەو پرسە گرنگ و هەنووکەییانەن، کە ئێستا رووبەڕووی بڕیاردەران و خەڵکی دەستەبژێر و کۆمەڵانی خەڵک دەبنەوە. دیداری ئەمساڵمان هاوکاتە لەگەڵ هەڵکشانی رەوشی ئەمنی و بەرپابوونی جەنگ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست."
 
هەروەها گوتی، "دیدارەکە 9 رۆژ لەدوای هەڵبژاردنی گشتیی هەرێمی کوردستان دێت و هەفتەیەکیشە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. دەرهاویشتە و ئەنجامی ئەو پرسانە و گۆڕانکاری داینامیکیی هێزەکان، کاریگەریی راستەوخۆ و ناراستەوخۆیان لەسەر ئێمە و گەلانی ناوچەکە هەیە. بۆیە، پێدانی بەرچاوڕوونی لەلایەن پسپۆران و داڕێژەرانی سیاسەتەوە، بۆ هەموومان گرنگە."
 
سەبارەت بە تەوەرەکانی دیداری مێری، د. دلاوەر عەلائەدین دەڵێت، " 14 پانێل لەخۆدەگرێت، سێ لەوانە باسی پتەوکردنی بنەماکانی حوکمڕانی و ئابووری دەکەن. دوو پانێڵ رێکخراون تاوەکو سیاسەتی هێزە جیهانییەکان لە زمانی کۆنسووڵەکانیان و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، تێبگەین."
 
بە گوتەی ئەو، "پانێڵێک باسی سیستمی بانکی عێراق و چۆنیێتی ریفۆرم دەکات. چوار پانێڵی دیکە باسی سیستمی سیاسی عێراق دەکەن، کە چۆن کەلێن و لاوازییەکانی پڕبکرێنەوە ئەو دەوڵەتە تۆکمە بکرێتەوە و حوکمڕانیەکی دروستی لێ پەیدا ببێت و، خزمەت بە هاووڵاتییانی بکات. دوو پانێڵ باسی بەرجەستەکردنی ئاشتی نێوان گەلانی کوردستان و عێراق و لەڤانت (شام) دەکەن. یەکێک لەوانە تایبەت دەبێت بە لەڤانت و یەکێک بە سووریا. پانێڵێک بۆ شنگال و چۆنیێتی گەڕانەوەی ئاوارەکان تەرخانکراوە."
 
دلاوەر عەلائەدین، ئاماژەی بەوەکرد، دیدارەکە بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەدەچێت، بۆ ماوەی دوو رۆژ، لە کاژێر 9:00 بەیانی دەستپێدەکات بۆ 06:00ی ئێوارە. بەم شێوەیە:
 
رۆژی یەکەم / دانیشتنەکانی بەیانی 09:00 بۆ 13:00
 
- عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی: یەکگرتووی ئەولەویەتەکان و پتەوکردنی هاوبەشیێتی 
- بە ئاوڕدانەوە و تێروانینی داهاتوو: عێراق بەرەو کوێ دەڕوات؟
- وەبەرهێنان لە عێراق: ئاڵنگاری و دەرفەتەکان 
 
 
رۆژی یەکەم / دانیشتنەکانی پاشنیوەڕۆ: لە کاژێر 14:00 بۆ 18:30
 
- ناسکی و لاوازیی سیستمی سیاسیی عێراق: ئاراستەی دەرچوون لە کوێیەوەیە؟
- عێراق: بنیاتنانی دەوڵەت لەنێوان داینامیکی سیاسیی پەرەسەندوودا 
- کاروانی عێراق بەنێو ئاڵۆزییە نێوخۆیی و دەرەکییەکاندا 
- عێراق و هەرێمی کوردستان: بەدامەزراوەییکردنی پەیوەندییەکانی ناوەند و پەراوێز 
 
رۆژی دووەم / دانیشتنەکانی بەیانی: لە کاژێر 9:00 بۆ 13:15
 
- داینامیکیی سیاسیی پەرەسەندوو لە هەرێمی کوردستان: لە چوار ساڵی ئاییندەدا چاوەڕوانی چی بکەین؟
- لەودیو ململانێکانەوە: بنیاتنانی ئاشتی و ئاوێتەکردنەوەی گەلان لە لێڤانت 
- ئاییندەی سووریا: ئاسۆی ئاشتی و بووژانەوە 
 
رۆژی دووەم / دانیشتنەکانی پاشنیوەڕۆ: لە کاژێر 14:00 بۆ 18:30
 
- شنگال: ئاوەدانکردنەوە و بووژانەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان 
- ئاییندەی دیالۆگ لە عێراق: ئەرکی ئاییندە و راسپاردەکانی یۆنامی 
- چاکسازی لە سیستمی دارایی عێراق: رۆڵی بانکی ناوەندی 
- هەرێمی کوردستانی عێراق دوای هەڵبژاردن: ستراتیژی و ئاراستەکان 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆ و سێ سیمکارت.

وەزارەتی ناوخۆ: لێپرسینەوە لە فرۆشتنی سیمکارتە بێ ناسنامەکان کراوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان فرۆشتنی سیمکارتی بێ ناسنامەی لە هەرێمی کوردستان قەدەخە کردووە. بەرپرسێکی وەزارەتەکە دەڵێت، لێپێچینەوە لەو کەسانە کراوە ئەو سیمکارتانە دەفرۆشن و ئێستا بە ئاشکرا لە بازاڕەکاندا نەماوە.