پیاوێک بە کۆرۆنا گیانلەدەستدەدات و دایکیشی بە بیستنی هەواڵەکە جەڵتە لێیدەدات و دەمرێت

26-11-2021
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
نیشانەکردن پەتای کۆرۆنا
A+ A-

رووداو - دهۆک

بەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە دهۆک، پیاوێک دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، کاتێكیش دایکی پیاوەکە تەرمەکە دەبینێت جەڵتە لێیدەدات و ئەویش گیان لەدەستدەدات.
 
بەشار زاهیر، یەکێک لە خزمانی ئەو دوو کەسە کۆچکردووە بە رووداوی راگەیاند، "کاژێر 06:00ی بەیانیی ئەمڕۆ ئەمیر سەلیم لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی دایکی هەواڵەکەی پێگەیشت، چووە نەخۆشخانە، لەوێ جەڵتە لێیدا و هەر لەوێ گیانی لەدەستدا".
 
دکتۆر ھەکار مستەفا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لە دھۆک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "زیاتر لە دوو هەفتە ئەمیر لە نەخۆشخانە بوو، رەوشی تەندروستیی ناجێگیر بوو، بەیانیی ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد، کاتێکیش دایکی ھەواڵەکەی بیست و ھاتە نەخۆشخانە ئەویش بەھۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد".
 
ئەمیر سەلیم تەمەنی 41 ساڵ بوو، چەند رۆژێک بوو تووشی پەتای کۆرۆنا ببوو، بەهۆی تێکچوونی رەوشی تەندروستی لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، دایکی بەناوی سەبریە رەمەزان تەمەنی 65 ساڵ بوو.
 
تەرمی پیاوەکە و دایکی لە گۆڕستانی شاخکێ لە شاری دهۆک بەخاکسپێردراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای یەکێتی و بارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە هەولێر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر وەڵامی میران بەکر دەداتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و میران بەکر، رۆژنامەڤان و سکرتێری پێشووی وەزیری پێشمەرگە، دوو گێڕانەوەی جیاواز بۆ رووداوەکەی شەوی رابردوو بڵاودەکەنەوە.