رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، لەنێو شوقەیەکی چۆڵدا تەرمی ژنێکی تەمەن 18 ساڵ دۆزرایەوە، کە خرابووە نێو کیسەیەکی زبڵ.
تەرمی ئەو ژنە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 25ی کانوونی یەکەمی 2025 لە یەکێک لە باڵەخانەکانی گەڕەکی فابریکا لە شارۆچکەی باژارانو دۆزراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، خاوەنی شووقەیەکی چۆڵ لە نهۆمی هەشتەمی باڵەخانەیەکدا بۆ پشکنینی ماڵەکەی چووەتەوە، لە یەکێک لە ژوورەکاندا کیسەیەکی زبڵی بینیوە. کاتێک کیسەکەی کردووەتەوە، تەرمی ژنێکی تێدا بووە و دەستبەجێ پۆلیس و تیمەکانی تەندروستی ئاگادار کردووەتەوە.
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تەرمەکە هی ژنێکی تەمەن 18 ساڵە بە ناوی "سومەییە. د".
دوای لێکۆڵینەوەکان، تەرمی "سومەییە. د" بۆ توێکاری رەوانەی دادپزیشکیی ئامەد کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هاوژینی "سومەییە. د" رۆژێک پێش دۆزینەوەی تەرمەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کردبوو و پێیگوتبوون هاوژینەکەی دیار نییە.
هێزە ئەمنییەکانی ئامەد دەستیان بە لێکۆڵینەوەیە کردووە و بۆ زانینی هۆکاری کوژرانی ژنەکە و دۆزینەوەی بکوژ یان بکوژانی ژنەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ