رووداو دیجیتاڵ
بەم تەمەنە کەمەوە بە دەست نەخۆشییەکی سەخت دەناڵێنێت، رەهەڤ نەهرۆ، تەمەن 9 ساڵ تووشی شێرپەنجەی تۆڕی چاو بووە.
9 مانگە بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە چاوی راستی لەدەستداوە، ئێستا رەهەڤ بۆ ئەوەی چاوی دەرنەهێندرێت و وەک خۆی بمێنێتەوە و کاریگەری لەسەر رووخساری دروست نەکات، پێویستی بە نەشتەرگەرییە.
بەپێی پشکنینە پزیشکییەکان، رەهەڤ تۆڕی چاوی پچڕاوە و گرێیەکیش لەسەر تۆڕی چاوی دروستبووە، پزیشکان بە کەسوکارەکەیان گوتووە، دەبێت لە زووترین کاتدا نەشتەرگەری بۆ بکەن.
تێچووی نەشتەرگەرییەکەی رەهەڤ نزیکەی 3 هەزار دۆلارە، بەڵام کەسوکارەکەی بەهۆی خراپی دۆخی داراییان ناتوانن نەشتەرگەری بۆ کچەکەیان بکەن.
بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە، رەهەڤ وازی لە خوێندن هێناوە، لە خانووی کرێدان و باوکیشی لە یەکێک لە کۆمپانیاکان بە موچەی 600 هەزار دینار چێشتلێنەرە، ئێستا ئەوان چاویان لە دەستی خێرخوازانە تاوەکو هاوکاریان بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ