رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی قەتەر لە عێراق کرد و باڵیۆزەکە بە نێچیرڤان بارزانیی راگەیاند، هه‌موو ده‌رگاكانى قه‌ته‌ر به رووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كراوه‌ن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سوڵتان بن موباره‌ك ئه‌لكوبه‌يسى، باڵيۆزى نوێى قه‌ته‌ر له عێراق کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیێنراوەکە، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون و هيواى سه‌ركه‌وتن له ئه‌ركه‌كانيدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵيى خۆى به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه ده‌رفه‌تى باش بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان هه‌ن.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى نوێى قه‌ته‌ر، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له عێراق نيشاندا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه "هه‌موو ده‌رگاكانى قه‌ته‌ر به رووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كراوه‌ن."
له‌مباره‌يه‌وه، سوڵتان بن موباره‌ك ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه قه‌ته‌ر خوازياره له بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان، ئابوورى، كولتوورى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بدات.

رۆژی 16-2-2024، نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ شێخ محەممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆبووەوە و جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى هاريكاريى هاوبه‌شى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه.
ئەوکات سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی: "هاريكاريى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ