پەیامی ئەمینداری یەکگرتوو لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان

27-02-2025
نیشانەکردن بانگەوازی ئۆجەلان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو پەیامێکی لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بڵاوکردەوە و بە "پەیامێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخ و واقعیەت" ناودەبات. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی شوباتی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بانگەوازێکدا، کە شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ خوێندیانەوە، داوای لە پەکەکە کرد خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت. 
 
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەگکرتووی ئیسلامیی کوردستان لەو بارەیەوە، لە پەیامێکدا دەڵێت: "بەرێزەوە ئەمڕۆ  گەلی کوردستان پێشوازی کرد لە پەیامە مێژووییەکەی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پەیامی ئاشتی و هەنگاوی یەکەم بۆ چارەسەری کێشەیەکی زیاتر لە چل ساڵ لە جەنگ و خوێن، پەیامێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخ و واقعیەت."
 
هاوکات، پیرۆزبایی ‏"قۆناخی نوێ" لە هەمووان دەکات و هیواش دەخوازێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان "لە ئاستی بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و ئەخلاقی و پەیمانی خۆیاندابن، داواکارم لە خوای دلۆڤان لەم وەرزی هاتنی رەمەزانەدا کۆتایی بەجەنگ و ئاوارەیی و نەفەسی شۆڤێنی لەسەر گەلەکەمان بێت، سەرەتای گەڕانەوەی برایەتی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی و ماف و داد و سەقامگیری بێت."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی کۆبانی

هۆشداری لەبارەی دۆخی کۆبانی؛ "بارودۆخی مرۆیی بەرەو داڕمانی تەواو دەچێت"

شاری کۆبانیی رۆژئاوای کوردستان، رووبەڕووی بارودۆخێکی مرۆیی "کارەساتبار" بووەتەوە. هاونیشتمانییەک دەڵێت، "کارەبا، خواردن و خواردنەوەمان نییە و بازاڕ و مارکێتەکانیش هیچیان نەماوە بۆ فرۆشتن."